کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

بزووتنەوەی دادخوازی، بزووتنەوەیەک بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکان و لەقاودانی پێکهاتەکانی جینایەت

Untitled 49

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران ( ڕاهی کارگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

٣٦ ساڵ بەسەر هاوینی خوێناوی ساڵی ٦٧دا  تێپەڕی. هاوینێک کە فاشیزمی ئایینی بە فەتوای وەلی فەقی، دەستی کرد بە کوشتاری زیندانیانی سیاسی. کوشتاری هەزاران زیندانی سیاسی، بەواتای گەیشتنە لوتکەی دە ساڵ کوشتاری فاشیستی بوو بەمەبەستی پاشەکشەکردن بە شۆڕشی خەڵکی ئێران و پتەوکردنی بناغەکانی فاشیزم لەسەر پایەکانی ستەمی پەهلەوی، بۆ ئەوەی بەوپەڕی تواناوە، دەسەڵاتی سەرمایە و پرۆسەی چەوساندنەوەی هەرچی زیاتر بەرەوپێش ببەن. ئەم کوشتارە خوێناوییە بە هەمان لۆژیک و پێکهاتە بە کردەوە دەرهات کە ئەمڕۆ دەسەڵاتی فاشیستی کۆماری ئیسلامیی، بە دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی چالاکانی پیشەیی، مەدەنی، کۆمەڵایەتی و سیاسی، بە چڕکردنەوەی گوشارەکان بۆسەر زیندانیانی سیاسی، ئیعدامی بەربڵاو و کوشتنی لاوێکی خەڵکی لاهیجان لە ژێر ئەشکەنجەدا و یان بە تەقەکردن لە کیژۆڵەیەکی مەزەندەران، بەرەوپێشی دەبات. واقیعییەت ئەوەیە کە پێکهاتەکانی جینایەتی دەیەی یەکەمی شۆڕش، تا ئێستاش نەک هەر ماون بەڵکوو گەشەیان کردووە و قەتڵە زنجیرەییەکان، تیرۆرەکانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات،مەرگی بێدەنگیناو زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی، کوشتارەکانی بەفرانباری ٩٦، خەزەڵوەری ٩٨، خەرمانان و ڕەزبەری ١٤٠١یان بەرەوپێش بردووە. ئەگەر ئاستی ئەو کوشتارانە تا ڕادەیەک کەم بووەتەوە یان فۆڕمی نوێیان وەرگرتووە، ئەوە نەک بەهۆی پێکهاتنی ئاڵوگۆڕی نوێ لە پێکهاتەی دەسەڵات، بەڵکوو بەهۆی گەشەکردنی ئاستی وشیاری جەماوەر و بەهێزبوونی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانە جەماوەرییەکانە.

بزووتنەوەی دادخوازانی ئەو هاوینە خوێناوییە، بە خوێنی دڵ و ڕەنج و ئازارێکی زۆر، ئاڵای دادخوازییان بە درێژایی تەواوی ئەم ٣٦ ساڵە بەرز ڕاگرتووە. ئەم دایک و باوک و ژن و خوشک و برا و منداڵ داغدارانە، لە هەموو ئەم ساڵانەدا زۆر بوێرانە، بزووتنەوەی دادخوازییان زیندوو ڕاگرتووە. خاوەران و خاوەرانەکانی سەرجەم شارەکانیان وەک بەڵگەی جینایەتی ڕژیم پاراستووە و بوونەتە نموونە و سەرمەشق بۆ سەرجەم دادخوازانی تر. ئەمڕۆ بزووتنەوەی دادخوازی، دوای بەڕێوەچوونی دادخوازیی حەمید نووری دادوەری دادگای گۆهەردەشت لە ستۆکهۆڵمی سوئێد، بووەتە بزووتنەوەیەکی جەماوەریی بەهێز و یەکگرتوو. ئەو دادگا عەلەنییە و دەرکەوتنی ڕاستییەکانی ئەو هاوینە خوێناوییە لە قسە و باسی ئەو زیندانیانەی کە لە مەرگ ڕزگاریان ببوو، یان ئەو بنەماڵەڵانەی کە ئازیزیان لەدەستداوە و هەروەها هەموو بەڵگەنامە کۆکراوەکان، توانی قووڵایی و ڕەهەندەکانی جینایەتی ڕێژیم لە هاوینی خوێناوی ساڵی ٦٧، بە گوێی هەموو خەڵکی ئێران و بیروڕای گشتی جیهان بگەیەنێت. لەمڕووەوە بزووتنەوەی دادخوازی، ئەمڕۆ بووەتە هێزێکی زۆر کاریگەر و هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکان و تێگەیشتن لە پێکهاتەکانی جینایەت، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ئێستای خەڵک، بۆ گەیشتن بە ڕاستییەکان و ناسینی سەرچاوەی پێکهاتەکانی جینایەت لە هەر فۆرم و شێوازێکدا و هەروەها داڕشتنی یاسایەکی ڕوون بەمەبەستی ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی جینایەتێکی هاوشێوە لەلایەن هەر هێزێکەوە بێت.

ئاخێزیشۆڕشگێڕانەیژینا،کەخەباتلەپێناوئازادیوخەباتلەپێناونانیبەیەکەوەگرێدا،بەدروشمیزیندانیانی سیاسیی دەبێ ئازاد بکرێنونا بۆ لەسێدارەدانتین و تەوژمێکی نوێی بە بزووتنەوەی دادخوازی بەخشیوە و ئەم بزووتنەوە ڕەسەن و جەماوەرییەی بەرەو یەکگرتوویی و لێکنزیکبوونەوە لەگەڵ بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی تر، پاڵپێوەناوە. ئاشکرایە کە بزووتنەوەی دادخوازیش دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ هەرچی زیاتر قووڵکردنەوەی ئامانجەکانی ئەم ئاخێزە شۆڕشگێڕانەیە و ئاراستە کردنی ئارمانە ئازادیخواز و یەکسانیخوازەکان و بنیاتنانی داهاتوویەکی بێ ئەشکەنجە و زیندان و تۆڵەسەندنەوە و لەسێدارەدان. بزووتنەوەی دادخوازی، بزووتنەوەیەکە بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکان و ناسینی پێکهاتەکانی جینایەت. ئاشکرایە ئەوانەی کە بە دروشمی تۆڵەسەندنەوە یان مرگ بۆ ئەم و ئەو و هیترهەوڵ دەدەن بزووتنەوەی دادخوازی وەک ئامرازێک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان، بەکاربهێنن، بەپێچەوانەی ئامانجەکانی ئەم بزووتنەوە ڕەسەن و بێگەردەی کە دەیەوێت سزای لەسێدارەدان بۆ هەمیشە هەڵبوەشێنێتەوە، کار دەکەن.

ئێمە لە ئاست ڕاوەستاویی و هەوڵ و تێکۆشانی بوێرانە و سەربەرزانەی ئەو بنەماڵەڵانەی کە لە کوشتارەکانی دەیەی شەست و بەتایبەتی کوشتاری زیندانیانی سیاسی هاوینی ٦٧ و قوربانیانی ماشێنی کوشتاری کۆماری ئیسلامی لە ماوەی زیاتر لە چوار دەیە دا ئازیزانیان لەدەستداوە، سەری ڕێز و پێزانین دادەنەوێنین. لەوانەیە ئێمە لەگەڵ بۆچوون و بیروباوەڕی زۆرێک لەو کەسانەی کە لە پێناو باوەڕەکانیاندا گیانیان به‌ختكردووە، هاوڕا نەبین یان لەبەرەی دژبەرانی ئەواندا بین، بەڵام بە ئەرکی سەرشانی خۆمانی دەزانین کە بە هەموو تواناوە لە ئازادییە بێ شەرت و مەرجە سیاسییەکان و ئازادی بیروباوەڕ و ئازادی ڕادەربڕین، دیفاع بکەین. بەبێ دیفاع و بەرگرییەکی لەو شێوەیە، ناتوانرێت هەلومەرجێکی گونجاو بۆ پێکهاتنی بزووتنەوەیەکی جەماوەری بەهێز، کە بە ئاراستەی گەیشتن بە ئازادی و دێموکراسی و سۆسیالیزمدا هەنگاو هەڵدەگرێت، بڕەخسێت. تەنیا لەم ڕێگایەوە دەتوانرێت کۆتایی بە شکستە یەک لە دوای یەکەکانی سەد ساڵی ڕابردووی بزووتنەوە سیاسی، دێموکراتیک و کۆمەڵایەتییەکانی خەڵکی ئێران بهێنرێت.

بڕووخێ ڕژێمی کۆماری ئیسلامی

سەرکەوتوو بێ شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران

بژی ئازادی، دێموکراسی و سۆسیالیزم

حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

رۆژی هەینی، ٩ی خەرمانانی ١٤٠٣ / ٣٠ ئاگۆستی ٢٠٢