ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٨ گه‌لاوێژ، ساڵڕۆژی ده‌ركردنی فه‌رمانی جه‌هادی خومه‌ینیه دژبه خه‌ڵكی كوردستان. ٤١ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ڕۆژی ٢٧ی گه‌لاوێژدا، خومه‌ینی فه‌رمانی به هێزه‌كانی سپا و ئه‌رته‌ش و كۆمیته و داروده‌سته جۆراوجۆره چه‌كداره‌كانی خۆی دا تا له هه‌موو لایه‌كه‌وه په‌لاماری كۆردستان بده‌ن و گڕۆتینی شۆڕشگێڕانه‌ی جه‌ماوه‌رێكی مافخواز كه عه‌زمی خۆیان بۆ دیفاع له ده‌ستكه‌وته‌كانیان جه‌زم كردبوو، سه‌ركوت بكه‌ن.
به‌ڵام، هێرش بۆ سه‌ر كوردستان له ٢٨ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٥٨، ڕووداوێكی له ناكاو نه‌بوو. له ڕاستیدا به‌شێك له پڕۆسه‌ی سه‌ركوت كردنی شۆڕشی ئێران بوو. ئه‌م سیاسه‌ته له یه‌كه‌م ساته‌كانی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ڕه‌وتی ئیسلامی، له ده‌ستووری كاریان دابوو. به‌رله هێرشی ٢٨ی گه‌لاوێژی ١٣٥٧ بۆسه‌ر كوردستان، خوێندكارانی زانكۆكانیان سه‌ركوت و بزووتنه‌وه‌ی توركهمهن سهحرایان خه‌ڵتانی خوێن و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی خووزستانیان سه‌ركوت كرد. كرێكارانی به‌نده‌ر ئهنزهلییان له ئیسفه‌هان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله. به‌ڵام كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ركوت كردن له كوردستان، پێویستی به ئاماده‌كاریه‌كی زیاتر بوو. هه‌ر بۆیه هێرش بۆسه‌ر كوردستان له‌چاو هێرش بۆسه‌ر ده‌ستكه‌وتی به‌شه‌كانی دیكه‌ی خه‌ڵكی ئێران، بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌دوا كه‌وت.
له كۆتایی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٣٥٧ و له ده‌سپێكی مانگی گوڵانی ١٣٥٨، له شاره‌كانی مه‌هاباد و سنه، به ده‌ستووری فه‌رمانده‌ی پادگانهكانی ژێر فه‌رمانی ڕژیمی نوێ، خهڵكییان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله، له مه‌هاباد ٢٠ كه‌س به‌هۆی ته‌قه‌ی ئه‌م هێزانه و له شاری سنه‌ش نزیك به ٢٠٠ كه‌س به‌هۆی تۆپباران، گیانیان له‌ده‌ست دا. هه‌ر ئه‌و كات ڕژیم توانیبووی به‌شێك له كۆنه‌په‌ره‌ستانی ناوچه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ خۆی بخات. چه‌كدار كردنی فێئۆدال و عه‌شایر و ڕێكخستنیان له ته‌شكیلاتێكی كۆنه‌په‌رستانه له ژێر ناوی “شوڕای عه‌شایری كوردستان“، به‌هێزكردنی جه‌ریانی ئیسلامیی به ڕێبه‌ریی ئه‌حمه‌د مۆفتی زاده له شاری سنه، له زومره‌ی ئه‌و هه‌وڵانه بوو.
ڕۆژی ٣١ی گوڵانی ١٣٥٨ شه‌ڕی نێوان خه‌ڵكی تورك و كوردی‌یان له شاری نه‌غه‌ده هه‌ڵگیرساند و ژماره‌یه‌ك پاسداریان به فه‌رمانی مه‌لا حه‌سه‌نیی كۆنه‌په‌رست، بۆ كوشتن و دزینی مڵك و ماڵی خه‌ڵك ڕه‌وانه كرد. هه‌روه‌ها پاسدارانی كۆماری ئیسلامی، له ڕۆژی ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ له شاری مه‌ریوان خهڵكییان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه ٢٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٤٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. هاوكات له شاری سنه‌ش به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم چه‌ند كه‌سی دیكه گیانیان به‌خت كرد.
سه‌ره‌نجام له درێژه‌ی ئه‌م جهنایهتانهدا، هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا، ڕۆژی ٢٨ی گه‌لاوێژ هێرشی نیزامی بۆسه‌ر كوردستان ده‌ستیپێكرد. هێزه‌كانی ڕژیم له دوو میحوه‌ری ورمێ و كامیارانه‌وه په‌لاماریان هێنا بۆسه‌ر ناوچه‌كانی كوردستان. هه‌ر ئه‌و كات كۆمه‌ڵه به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌یه‌ك له ژێر ناوی “گه‌لی كورد له كوانوی تاقیكردنه‌وه‌دا”، بانگه‌وازی خه‌ڵكی كوردستانیان كرد بۆ موقاومهتێكی هه‌مه‌لایه‌نه له دژی ڕژیمی ئیسلامی. له وڵام به‌م بانگه‌وازه‌دا خه‌بات و خۆڕاگرییه‌كی كه‌م وێنه له كوردستان كه‌وته ڕێ. ئه‌گه‌رچی موقاومه‌ت له هه‌موو به‌ره‌كاندا گیانفیدایانه بوو، به‌ڵام له یه‌كه‌م هه‌نگاودا، ڕژیم توانیی به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هێزی ئاسمانی و تۆپخانه، كوردستان بگرێته‌وه. زۆری نه‌خایاند كه كۆماری ئیسلامی وه‌ك ڕژیمێكی داگیركه‌ر و بێگانه، كه‌وته به‌ر هێرشی به‌ربڵاوی هێزی پێشمه‌رگه و هاوكات خۆپیشاندانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له شاره‌كان ده‌ستیپێكرد و دوای تێپه‌ڕینی ٣ مانگ، هاوسه‌نگیی هێز به قازانجی خه‌ڵك گۆڕا و ڕژیمی ناچار به پاشه‌كشه و ئاگربه‌ست و هاتنه سه‌ر مێزی وتووێژ، كرد.
گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕێكخراوه سیاسییه‌كان بۆ شاره‌كان و پێشوازیی شكۆداری خه‌ڵك و په‌ره‌سه‌ندنی چالاكیی سیاسی و پێكهاتنی شورا و ڕێكخراوه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارێتیی خه‌ڵك به‌سه‌ر چاره‌نووسیی خۆی، شكستی به هێرشی كۆنه‌په‌رستانه‌ی ٢٨ی گه‌لاوێژی ساڵی ٥٨ی ڕژیم هێنا و بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستانی برده قۆناخێكی دیكه له خه‌بات و خۆڕاگری. خه‌ڵك به تایبه‌ت لاوان، نوێترین شێوه‌كانی ڕێكخستنی كۆمه‌ڵگایان به‌كار هێنا و له زۆر شوێنی كوردستان به شێوه‌یه‌كی سالم و دیمۆكراتێك كۆمه‌ڵگایان ئیداره ده‌كرد. ئه‌منییه‌تی گه‌ڕه‌كه‌كان به یارمه‌تیی خه‌ڵك دابین ده‌كرا. بڵاوكردنه‌وه‌ی خۆراك و باقی پێداویستیه‌كانی دیكه‌یان ڕێكخست. خزمه‌تگوزاریی پزیشكی و ده‌رمانی ده‌ستی به‌كار كرده‌وه. مه‌دره‌سه و ئیدارهكانیان كرده‌وه و كێشه و گرفتی خهڵكییان چاره‌سه‌ر ده‌كرد و ئه‌خلاق و هه‌ڵسووكه‌وتی ئینسانی له هه‌موو بوارێكدا په‌ره‌ی پێده‌درا.
له‌ماوه‌ی كه‌متر له ٦ مانگدا كه كۆماری ئیسلامی خه‌ریكی ئاماده‌كاریی و خۆڕێكخستن بۆ هێرشێكی دیكه بوو، كۆمه‌ڵه سه‌ره‌ڕای به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ر ڕێگای، هه‌وڵی ده‌دا بیر و ڕای گشتیی له كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ په‌لامارێكی دیكه‌ی حه‌تمیی ڕژیم، ئاماده بكات. كۆماری ئیسلامی له وتووێژێكی واقعی له‌گه‌ڵ “هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵكی كوردستان” خۆی دهدزێوه و به مانۆڕی فریوكارانه له هه‌وڵی وه‌رگرتنی ده‌رفه‌تی زیاتر دابوو. سه‌ره‌نجام كاتێك ڕژیم ئاماده‌كاریه‌كانی كامڵ بوو، ڕێكه‌وتنی ئاگربه‌ستی نایه ژێر پێ و له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٥٩ هێرشی دووباره‌ی خۆی بۆسه‌ر كوردستان، ئه‌مجاره‌یان له میحوه‌ری كامیاران– سنههوه، ده‌ستپێكرد.
موقاومه‌تی خه‌ڵكی كوردستان له به‌رامبه‌ر هێرشی كۆماری ئیسلامی‌دا هه‌ڵگری گه‌لێك ده‌رس و ده‌ستكه‌وته كه تا به ئه‌مڕۆش سه‌رمایه‌ی به‌نرخی كۆمه‌ڵه‌یه له خه‌باتێك كه بۆ وه‌دی هێنانی ئامانجه‌كانی، بهرهوڕوویهتی.
- خه‌ڵكی كوردستان بۆ یه‌كه‌م جار ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی له خواره‌وه، واته ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی شۆراییان ته‌جروبه كرد. ئازادیی بێ شه‌رت و مه‌رجی سیاسی‌یان به‌كرده‌وه ده‌رهێنا. جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی ڕێكخراو له‌ناو ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه پاشماوه‌كانی نیزامی فێئۆدالییان سڕییه‌وه، ژنان له ئاستێكی به‌ریندا هاتنه مه‌یدانی چالاكیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، به‌ردی بناغه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنی پێشكه‌وتوو دامه‌زرا. بۆ یه‌كه‌م جار خه‌ڵك خۆی له‌ژێر باری سته‌م و هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وه‌ییدا نه‌ده‌بینی. ئه‌و خۆڕاگریه‌ی كه له به‌رامبه‌ر ڕژیمدا هاته ئاراوه، له ڕاستیدا دیفاع له‌و ده‌ستكه‌وتانه بوو.
- ڕژیم به‌رده‌وام خه‌ریكی پیلانگێڕای بۆ ناكۆكینانهوه له‌ناو ڕیزه‌كانی موقاومه‌تی خه‌ڵكی كوردستاندا بوو. سیاسه‌تی دووربینانه ڕێبه‌ری كۆمه‌ڵه، ئه‌م پیلانگریانهی بۆ ماوه‌یه‌ك پووچه‌ڵ كرده‌وه. هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا “هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تیی گه‌لی كورد“، به به‌شداریی هێزه‌كانی چالاك له بزووتنه‌وه‌ی موقاومه‌تی خه‌ڵكی كوردستاندا پێكهات و به شێوه‌ی نیوبهرهیی، یه‌كگرتوویی خه‌ڵكی كوردستانی له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیدا دابین كرد و به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رتاسه‌ریی كار و باری كوردستانی به‌ده‌سته‌وه گرت. بانگه‌وازی پێكهێنانی شۆاری شاری سنه، ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردنی دیمۆكراتیك و قه‌بووڵ كردنی ئاكامه‌كانی، دارشتنی بنه‌ماكانی وتووێژ له‌گه‌ڵ دوژمن و په‌ره‌پێدانی كلتوور و سیاسه‌تی ڕاهێن له‌م بواره‌دا. به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیس له ساڵی ١٣٥٨ و ناساندنی نوێنه‌ر بۆ گشت ناوچه‌كانی كوردستان. ئه‌گه‌رچی كۆمه‌ڵه به‌و پێناسه‌یه‌ی كه له ڕژیمی نوێ بووی، ده‌یزانی كه پێی هیچ نوێنه‌رێك له كوردستانه‌وه به مه‌جلیس ناگات، به‌ڵام به‌شداری كردن تێیدای له پێناو ئاماده‌كردنی خه‌ڵك بۆ موقاومهتێك كه له ڕێدا بوو، به پێویست ده‌زانی.
- پته‌و كردنی پێگه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی كادره كۆمۆنیسته‌كان له كۆمه‌ڵگا به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی جه‌ماوه‌ری، كه هاوپشتیی خه‌ڵكی كوردستانی له به‌رامبه‌ر كۆماری ئیسلامی به‌هێز ده‌كرد. له‌وانه كۆچی مێژوویی خه‌ڵكی مه‌ریوان، مانگرتنی یه‌ك مانگه‌ی خه‌ڵكی سنه بۆ وه‌ده‌رنانی پاسداره‌كان له شار، ڕێپێوانی هه‌زارن كه‌س بۆ ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی، پێكهێنانی جه‌معیه‌ته دیمۆكراتیكه‌كان، پێكهێنانی یه‌كیه‌تیی جووتیاران. به‌مجۆره بوو كه كۆمۆنیسم له سیمای كۆمه‌ڵه‌دا، بوو به ڕه‌وتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له كوردستان.
- ئه‌گه‌رچی ڕژیم سه‌ره‌نجام توانیی له بواری شه‌ڕی چه‌كداریدا زاڵ بێت، به‌ڵام نه‌یتوانی هیچ سه‌نگه‌رێك به بێ تێپه‌ڕین له موقاومهتێكی قاره‌مانانه بگرێته‌وه. موقاومهتێك كه به‌رده‌وام بوونی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی له بوار و له سه‌نگه‌ره جۆراوجۆره‌كاندا دابین كرد. موقاومهتێك كه هاوسه‌نگیه‌كی هێزی باشتری له به‌رامبه‌ر كۆماری ئیسلامی‌دا بۆ خه‌ڵكی كوردستان خوڵقاند.
ڕۆژی ٢٨ی گه‌لاوێژ، ڕۆژی به‌رزڕاگرتنی بیره‌وه‌ریی ئه‌و ئازیزه خه‌باتكارانه‌یه كه له ڕێگای ئازادی و دیفاع له كه‌رامه‌تی ئینسانی، خه‌ڵتانی خوێن كران. ڕۆژی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی فیداكاری و دیفاعی خه‌ڵكی شه‌ریف و خه‌باتكاری شار و گونده‌كانی كوردستان و ڕۆژی به‌رزڕاگرتنی یادی ئه‌و كۆمۆنیستانهیه كه له گۆشه و كه‌ناری ئێرانه‌وه بۆ دیفاع له جه‌ماوه‌رێك كه له‌گه‌ڵ دوژمنی خوێن‌ڕێژ له شه‌ڕێكی نابه‌رابه‌ردا بوون، هاتن و گیانیان به‌خت كرد. یادی ئه‌و ڕۆژه و یادی هه‌موو ئه‌و خه‌باتكارانه‌ی كه تا به ئه‌مڕۆ له سه‌نگه‌ری خه‌بات بۆ ئازادی و به‌رابه‌ری و ڕێفاهی مرۆڤه‌كان خه‌باتیان كردووه، به‌رز و به‌ڕێز بێت.