بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی لۆبنان، داڕماندنی دیواری دابه‌شكاری ئایینی و تایفه‌یی
ناڕه‌زایه‌تی سه‌رتاسه‌ری له لۆبنان بۆ ٦مین ڕۆژی به‌رده‌وام هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه به دیاری كردنی ماڵیاتی ٦ دۆڵار له مانگدا بۆ تۆڕی بێ به‌رامبه‌ری ئینترنێت ده‌ستیپێكرد و زۆر به خێرایی بوو به خۆپیشاندانی به‌رینی سه‌دان هه‌زار كه‌سی له به‌یروت و ترابلۆس و باقی شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته. ئیداره و مه‌دره‌سه و بانك و بازازهكان داخران. زۆربه‌ی شه‌قام و ڕێگاكان له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه به‌ستران و دواجار ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه به توندوتیژی كێشرا. هێزه مۆتۆر سواره‌كانی سه‌ر به ڕێكخراوی “ئه‌مه‌ل” و “حیزبوڵڵا”، هاوشێوه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی ١٣٨٨ی هه‌تاوی له ئێران، كه له براده‌ره پاسداره‌كانی خۆیان فێر بوون، بۆ سه‌ركوتی ناڕازیان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س بریندار بوون و ژماره‌یه‌كیش ده‌ستبه‌سه‌ر كران. ده‌وڵه‌تی سه‌عد حه‌ریری زۆر زوو له بڕیاره‌كه‌ی خۆی پاشگه‌ز بووه‌وه و پهسندكراوهكهی ده‌وڵه‌تی له‌مباره‌وه هه‌ڵوه‌شانده‌وه. به‌ڵام شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی كه ڕێكهووه وا به ئاسانی نه‌ده‌گه‌ڕایه‌وه. خواستی خۆپیشانده‌ران بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ماڵیاتی تۆڕه‌كانی ئینترنێت ڕۆیشته قۆناخێكی دیكه‌وه و بوو به ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی ناله‌باری ئابووری و سه‌رئه‌نجام ئه‌م خواسته بوو به لهسهركارلاچوونی ده‌وڵه‌ت.
له جه‌ریانی ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته ناڕه‌زایه‌تیه‌دا، چه‌ند گرووپێكی پێشڕه‌و سه‌ریان هه‌ڵداوه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و گرووپه خۆجهییانهی كه له گه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته‌دا ده‌ور و نه‌خشیان هه‌یه، پێكه‌وه په‌یوه‌ند بده‌ن و هه‌موو ڕێزه‌كانی خه‌ڵكی ناڕازی له ده‌وری درووشمی هاوئاهه‌نگ و سه‌رتاسه‌ری یه‌كگرتوو بكه‌ن. خۆپیشانده‌ران خوازیاری گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تین له سیستمی حكوومه‌تی ئه‌م وڵاته كه تێیدا هێزی سیاسی له نێوان حێزب و گرووپه قه‌ومی و ئایینیه‌كان دابه‌ش كراوه. خواستی له‌سه‌ركار لاچوونی ده‌وڵه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی سه‌عد حه‌ریری، پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی كاتی و ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردنی گشتی له ماوه‌ی ٢ مانگدا، له زۆمره‌ی ئه‌و درووشمانه‌یه كه له لایه‌ن گرووپه‌كانی ڕێبه‌ری ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه هاتووه‌ته گۆڕێ.
به‌ڵام ئه‌وه‌یكه ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر لۆبنان هاتووه، ئاكامی به بنبه‌ست گه‌یشتی نیزامیهكه كه تێیدا هێزی سیاسی له نێوان چه‌ند حیزبێكدا دابه‌ش كراوه كه هه‌ر كامیان سه‌ر به گرووپێكی ئایینی تایبه‌تن. زۆر بوونی ئایین و تایفه له لۆبنان، له ساڵه‌كانی ١٩٧٥ تا ١٩٩٠ دوور و درێژترین شه‌ڕه ناوخۆییه‌كانی له‌م وڵاته لێكهوتهوه. شه‌ڕێك كه دوای وێڕان كردنی ئه‌م وڵاته، سه‌رئه‌نجام له كۆنفرانسێكدا له “تائێف” به نێوبژی عه‌ره‌بستانی سعوودی، بوو به‌هۆی پێكهاتنی ده‌وڵه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌مای به ناو دیمۆكراسیی ته‌وافوقی. به پێی ئه‌م ڕێكه‌وتنه، سیستمێكی سیاسی نوێ پێكهات كه تێیدا بۆ هه‌موو گرووپه ئایینی و تایفیهكان، پێگه‌یه‌كی له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا دیاری ده‌كرد. دواجار به پێی ڕێكه‌وتنه‌كه، سه‌رۆك كۆماری درایه مه‌سیحیه “مارونی”ه‌كان، پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بوو به هی سونیه “دۆروزی”ه‌كان و سه‌رۆكی پاڕلهمانیش به شیعه‌كان به‌خشرا. دواجار ئه‌م دابه‌ش كردنه به هه‌موو ورده‌كاریه‌كانیه‌وه باس كرا. لۆبنان ١٧ گرووپی ئاینی تێدایه كه به ڕه‌سمیه‌ت ناسراون و بریتین له: ١١ گرووپی مه‌سیحی و ٥ گرووپی ئیسلامی و یه‌ك گرووپی یه‌هوودی. له ئاستی خواره‌وه‌دا، پۆسته ئیداری و ده‌وڵه‌تیه‌كان به پێی حه‌شیمه‌تی هه‌ر گرووپێك كه له ئاماری ساڵی ١٩٣٢دا تۆمار كرابوو، دابه‌ش كراون. به‌هۆی ئه‌وه‌یكه مه‌سیحیه ئۆرتۆدۆكسه‌كان له چاو مه‌سیحیه‌كانی لۆبنان ژماره‌یان كه‌متره، جێگری سه‌رۆك كۆمار و جێگری سه‌رۆكی پارله‌مانیان پێدراوه. پارله‌مانی لۆبنان ١٢٨ ئه‌ندامی هه‌یه كه كورسیه‌كانی له نێوان مسۆڵمانهكان و مه‌سیحیه‌كاندا به شێوه‌ی یه‌كسان دابه‌ش كراوه. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌یكه له ماوه‌ی نیو سه‌ده‌ی ڕابردوودا حه‌شیمه‌تی شیعه‌كان زیاتر بوون، حیزبه شیعه‌كان به‌رده‌وام له به‌شی خۆیان له ناو ده‌سه‌ڵاتدا ناڕازی بوون و هه‌ربۆیه به‌كرده‌وه، دهوڵهتیهكیان له ناو ده‌وڵه‌تدا پێكهێناوه. ده‌وڵه‌تێكی نافه‌رمی له ژێر ناوی “حیزبوڵڵای لۆبنان” كه هێزی نیزامی و سیاسیی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. ئه‌وان له شه‌ڕه‌كانی سووریه‌دا شان به شانی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی، بۆ دیفاع له به‌شار ئه‌سه‌د شه‌ڕیان كرد و بوون به ئامرازی سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، نابێ له‌بیرمان چێت كه به له‌به‌رچاوگرتنی پێگه‌ی ژێئۆپۆلۆتیكی زۆر هه‌ستیاری لۆبنان و پێشینه‌ی ده‌خاڵه‌تی هێزه ناوخۆیی و جیهانیه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان بۆ پاراستنی پێكهاته‌ی سیاسی ئێستای ئه‌م وڵاته، پرسی ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی ئێستا و ستراتێژی سیاسی و دیاری كردنی ئاسۆی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، گرینگیه‌كی تاتیبهتی هه‌یه و چاره‌نووس سازه. ڕوون و ئاشكرایه كه هه‌ر له ئێستاوه كۆماری ئیسلامی، عه‌ره‌بستانی سعوودی، ئه‌مریكا و فه‌رانسه بۆ پاراستنی نفووزی سیاسیی خۆیان له پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌م وڵاته‌دا، ده‌ستیان كردووه به پیلانگێری تا ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به لاڕێدا به‌رن. ئه‌گه‌ر ئه‌م دهخاڵهتانه به وشیاریه‌وه پووچه‌ڵ نه‌كرێنه‌وه، ده‌توانێ بێته هۆی دووباره بوونه‌وه‌ی كاره‌ساتی سووریه له‌م وڵاته.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م نیگه‌رانیه، ئه‌وه‌یكه به ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ڕۆژانی ڕابردوو تایبه‌تمه‌ندیه‌كی هیوابه‌خشی داوه، ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی ناڕازی پێشینه‌ی دابه‌ش بوونی ده‌سه‌ڵاتیان به پێی ڕێزبه‌ندی ئایینی و تایفه‌یی تیكشكاندووه. له لایه‌كه‌وه هێزه چه‌كداره‌كانی “حیزبوڵڵای لۆبنان” و هێزه شیعه‌كانی سه‌ر به “ڕێكخراوی ئه‌مه‌ل” ده‌بیندرێن كه له په‌نا باقی ناوه‌نده سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌ت چالاكانه له دژی ئه‌م بزووتنه‌وه شۆڕشگێڕانه‌یه هاتوونه‌ته مه‌یدان و له سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازی دا به‌شدارن. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، هه‌زارن كه‌س له لاوانی ناوزهندكراو به كۆمه‌ڵگای ئایینی شیعه ده‌بینین كه شان به شانی لاوانی كۆمه‌ڵی ئایینی سۆننی و مه‌سیحی كه ئه‌وانیش هه‌ركامیان به گرووپێكه‌وه ناوزه‌ند كراون، به بێ له‌به‌رچاوگرتنی دابه‌شكاری كۆنه‌په‌رستانه، دژبه گشت سیستمی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدار له‌م وڵاته هاتوونه مه‌یدان. له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا هه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌مان له وڵاتی عێراقیش بینی. له عێراقیش خه‌ڵكی ناڕازی دیواری ئایینی و تایفهییان كه پێكهاته‌ی هێزی سیاسی له عێراق له‌سه‌ری بینا كراوه تێك شكاند و له دژی ده‌وڵه‌تی ئایینی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان. له‌وێش دیتمان كه چلۆن سه‌ركوتگه‌رانی حه‌شدی شه‌عبی و هاوتا برا پاسداره‌كانیان ده‌ستیان دایه كوشتنی خۆپیشانده‌ران. له ڕاستیدا، ئه‌م جۆره خۆپیشاندانانه مژده‌ی نه‌مانی دابهشكارهكان و خۆڵقاندنی باروودۆخێكی نوێیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێیه. ئه‌وه‌یكه ئه‌مڕۆ له عێراق، لۆبنان، میسر و شوێنه‌كانی دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئارادایه، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه ڕووداوه‌كانی ناسراو به “به‌هاری عه‌ره‌بی” وه‌ك ئاگریكی ژێر خۆڵه‌مێش دووباره خه‌ریكه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه.