ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌درێژه‌ی كوشتنی كۆڵبه‌ر و كاسبكاران له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم، كۆڵبه‌رێك له سنووری نه‌وسوود له لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه كراوه‌ته ئامانج و به سه‌ختی برینداربووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٧ ساڵی خەڵکی بەخشی شاهۆی ڕوانسەر بە ناوی “حەمید حسێنی” بە سەختی بریندار بووە. شایانی باسه، ناوبراو بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری کرماشان کراوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەرمانانیش، هێزە چەکدارەکانی تورکییه لە سنووری شاری خۆی تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردبوو و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک به‌ناوی “سەیوەندین کڵاشی” تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی “گێوران”ی ناوچەی کۆتۆل بە سەختی بریندار ببووە.