به پێی ههواڵی گهیشتوو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “کۆزەڕەش”ی شاری سەڵماس بە ناوی “فەرزاد سەعدووزادە”، بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری ئەو شارە، گیانی لەدەستدا.
ههواڵی گهیشتوو باس لهوه دهكات كه ناوبراو وێڕای ژمارەیەکی دیكه لە کۆڵبەران، لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە، تەقەی لێكراوه و گیانی لهدهستداوه. شایانی باسه، تەرمی “فەرزاد سەعدووزادە”، ڕەەوانە نەخۆشخانەی سەڵماس کراوە و هەتا كاتی داڕشتنی ئهم ههواڵه ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.