کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بریندرابوونی كۆڵبه‌رێك له‌ به‌رزاییه‌كانی نه‌وسوود

بریندرابوونی كۆڵبه‌رێك له‌ به‌رزاییه‌كانی نه‌وسوود

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ کۆڵبەرێکی تازه‌لاو لە کاتی کۆڵبەری به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی لە بەرزاییەکانی نەوسوود بە سەختی بریندار بووه‌.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، رۆژی یەکشەممە ١٦ی خەرمانانی کۆڵبەرێکی تازه‌لاو بە ناوی “مانی هاشمی” تەمەن ١٤ ساڵ و خەڵکی گوندی “شمشێر”ی پاوە، لە کاتی کۆڵبەری بە هۆی هەڵاتن لە بۆسەی هێزەكانی ڕژیم لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود کەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بووه‌.  شایانی باسه‌، ناوبراو ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی پاوە لە ژێر چاودێریی پزیشکی دایە.