کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بریندرابوونی سێ كۆڵبه‌ر به‌ دوو ڕووداوی جیاجیا

برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشان

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ و کۆڵبەرێک لە ئەنجامی تەقەی هێزەكانی ڕژیم لە سنووری کرماشان بریندار بوون.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەرمانان دوو کۆڵبەری دانیشتووی شاری جوانڕۆ بە ناوەکانی “سابیر وەیسی و حسێن وەیسی” لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری پاوە بریندار بوون. ئەو دوو کۆڵبەرە کە بە مەبەستی کۆڵبەری چوبوون بۆ پاوە، لە سێ ڕێیانی نۆسمە تووشی ئەو ڕووداوە بوون و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی ئەمشارە کراون. لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە پۆلێك له‌ کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی “محەممەد” بە سەختی بریندار بووە.