کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بریندرابوونی سێ كاسبكار له‌ به‌رزاییه‌كانی سنووری پیرانشار

بریندرابوونی سێ كاسبكار له‌ به‌رزاییه‌كانی سنووری پیرانشار 2

بریندرابوونی سێ كاسبكار له‌ به‌رزاییه‌كانی سنووری پیرانشار 2

ئیوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی جۆزەردان، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم سێ کاسبکار لە بەرزاییەکانی سنووری پیرانشار، بەسەختی بریندار بوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوه‌ سێ كاسبكار به‌ ناوه‌كانی “کامیل قادری”، “کەماڵ گوهری” تەمەن ٢٣ ساڵ و “ڕەسووڵ چەپلەک” خەڵکی پیرانشار به‌ سه‌ختی برینداربوون. شایانی باسه‌، هێزه‌كانی ڕژیم ئەو سێ کاسبکارەیان بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخ داوەتە بەر دەستڕیژیی گوللـە. پێویسته‌ بوترێ كه‌ ئەو سێ کاسبکارە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕوانەی ناوەندی دەرمانیی “چۆمان” لە هەرێمی کوردستان کراون.