کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بریندرابوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووری نه‌وسوود

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سنووری شارۆچکەی نەوسوودی سەر بە شاری پاوە له‌ ئۆستانی کرماشان، کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم و کۆڵبەرێکیش بە هۆی به‌ربوونه‌وه‌ لە بەرزایییەوە بە سەختی بریندار بوون.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٨ی بەفرانبار، هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود، دەسڕێژیان لە ژماره‌یه‌ك کۆڵبەر کردووە و له‌ ئه‌نجامیدا کۆڵبەرێک به‌ ناوی “ڕەزا” خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی بە سەختی بریندار بووه‌. شایانی باسه‌، باری تەندروستیی ناوبراو ناجێگیره‌ و به‌ مه‌به‌ستی چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ بنکەیەکی تەندروستی شاری پاوه‌. هه‌روه‌ها کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی “عەبدولکەریم محەممەدی” بە هۆی به‌ربوونه‌وه‌ لە بەرزایییەوە بە سەختی بریندار بووە.