ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له كۆڵبه‌ران، دوو كۆڵبه‌ر له سنووره شاره‌كانی سه‌رده‌شت و بانه كراونه‌ته ئامانج و به سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “گروێس”ی شاری سەردەشت بە ناوی “ئیبراهیم ڕەسووڵیان”، بە تەقەی ڕاسته‌وخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری ئه‌مشاره بە سەختی برینداربوو. شایانی باسه، ناوبراو پاش بەرکەوتنی گوللە بەر لاقی بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندیی دەرمانی لە شاری سلێمانی کراوە. هه‌ر لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ٧ی رەزبەر، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “قوروە_دەرە”ی شاری سەقز بە ناوی “رەحیم ئیرجی”، بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە بە سەختی بریندار بووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناوبراو له ئێستادا لە ناوەندی دەرمانی شاری بانە، لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.