گروپێکی نەژادپەرستی تورک کە لە ٣٠ کەس پێکهاتوون، لە فرۆشگای زانکۆی “ئاکدەنیزی” ئوستانی ئەنتاڵیای تورکیە هێرشیان کردووەتە سەر سێ خوێندکاری کورد و بەسەختی بریندار کراون.
دوو لە خوێندکارە بەناوەکانی “بۆتان ئارتوچ” و “فەوزی ئاکان” بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی “ئاکدەنیز” و خوێندکاری سێیەمیش بەناوی “خەدیجە تونگیش” گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی “ئەتاتورکی” حکوومی. جێگای ئاماژەیە هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچکام لە هێرشکارەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرنەکراون و خوێندکارە بریندارەکانیش لەژێر چاودێریی پزیشکییدان.