به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی سه‌رچشمه و ماك‌و لانیكه‌م ٣٢ كرێكار تووشی بریندار و ژاراوی بوون.
له ڕووداو یه‌كه‌م دا، به هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی شوێنی كار لانیكه‌م ٢٤ كرێكاری ژن له سالۆنێك دا به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گاز له بۆخاری تووشی ژاراوی به گازی منوكسید كهربن بوون. له ڕووداوی دووهه‌م دا، مینی بووسی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی مسی سه‌رچشمه له ڕێگای ڕه‌فسه‌نجان ـــ سه‌رچشمه به هۆی خز بوون و وه‌رگه‌ڕانی، ٨ كرێكار بریندار بوون.