کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

بریندار بوونی 5 کرێکار لە شارەکانی قوم و تاران

مصدومیت ۵ کار در تهران و قم1

ڕۆژی هەینی 3ی مانگی گوڵان، بە هۆی پارێزراو نەبوونی شوێنی کار، 5 کرێکار لە قوم و تاران تووشی ڕووداوی شوێنی کار هاتن.

لە ڕووداوێک دا لە شاری قوم بە هۆی ڕووخانی دیوار، 5 کرێکار ژێر دیواره‌كه‌ کەوتن و بە سەختی بریندار بوون. هەروەها لە ڕوداوێکی دیکە لە تاران کرێکارێکی 21 ساڵ تەمەن بەهۆی کەوتنە ناو چالێک، بە سەختی بریندار بوو. هۆکاری سەرەکی بۆ ڕووداوەکانی شوێنی کار، دەوڵەت و خاوەنانی کارن.