کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود 1

ڕۆژی یەکشەممە 28ی مانگی سه‌رماوه‌ز، کۆڵبەرێک بە ناوی “فایەق حەمیدی” بەهۆی هەڵدێران لە یەکێک لە چیاکانی کوردستان به‌سه‌ختی بریندار بوو.

بە پێی ڕاپۆرته‌ی سایتی كۆڵبه‌ر نیوز، ناوبراو لە کاتی ڕاکردن لە دەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەر سنوور، لە لایان ئەو هێزانەوە دەگیرێ و پاڵیپێوە دەندرێ و دەخرێتە خوارەوە.هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ لە باروودۆخی ئەو کۆڵبەره بریندارە هیچ زانیارییەک لەبەردەست دا نییە. کوشتن و بریندار کردنی کۆڵبەران و کاسبکاران لە لایان هێزه ‌چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی گەورەترین بەڵگەی پێشێلکاری ماڤی مرۆڤە لە کوردستان