کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم له سنووری خۆی بە توندی بریندار بوو و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری خۆی ڕاگوێزرا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک بە ناوی “حەسەن”، تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی گوندی”تور” سەر بە ناوچەی سنووریی “ئەلەند”ی “خۆی” لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتدا بریندار بوو. ئەم کۆڵبەرە لاقی بریندار بووە و سەرەتا بۆ “دەرمانگای “بلسوور” ڕاگوێزراوە و دواتر بەهۆی زۆربوونی برینەکانییەوە، بۆ نەخۆشخانەی شاری خۆی ڕاگوێزراوەتەوە.