ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، کۆڵەبرێکی تەمەن ٤٥ ساڵ، خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەتی سەردەشت، بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بریندار بوو.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “حەسەن مستەفا زادە” کاتی کۆڵبەری لە ناوچەی هەنگەژاڵی بانه، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دراوەتە بەر دەسڕێژی گوللە و پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، بە هۆی سەختی برینەکانی، ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە تەورێز کراوە.
