ڕۆژی یەکشەممە۱۹ی گوڵان، هێزەکانی کۆماری ئێسلامی لە سنووری نەننوری بانه تەقەیان لە دەستەیەک له کۆڵبەران کردووە كه لە ئاکام دا کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناوی”ئەنوەر عەزیزیان” به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو لە بیمارستانی شاری بانە نەشتەرگەری بۆ کراوە و تا ئێستاش لە ژێر چاوەدێری پزشکی دایه. شایانی باسه كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا لانیكه‌م پێنج كوڵبه‌ڕ و كاسبكار له سنووره‌كانی بانه و سه‌رده‌شت تا داڵاهوی كرماشان له لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی بوونه‌ته قۆربانی.