بەپێی هەواڵی بڵاوکراوە لە کاناڵی کۆڵبەر نیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی مانگی ڕەشەممە، دوو کۆڵبەر بەناوەکانی “سەعید خەسرەوی” و “موختار شاه_مورادی” خەڵکی شاری “سەلاس باوەجانی” و لە لایەکی دیکەوە، شەوی دووشەممە ٢٣ی مانگی ڕەشەممە، دوو کۆڵبەری دیكه کە ناسنامەی یەکێکیان بە ناوی “ئولفەت عابدینی” خەڵکی گوندی “شوانکارە” سەر بە شاری ڕوانسەره، له سنووری “نهوسوود” لە ئاکامی تهقهی ڕاستهوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بهسهختی بریندار كران.
بەپێی ئەو هەواڵە، هێزەچەکدارەکانی ڕژیم بەبێ هیچ جۆرە ئاگادارکردنەوەیەکی پێش وەختە تەقەیان لەو کۆڵبەرانه کردووە و بەو هۆیەوە “سەعید خەسەرەوی” گوللەیەک بەر ڕانی کەوتووە و “موختار شاه_مورادیش” دەستێکی بەسەختی بریندار کراوە. جێگای ئاماژەیە ئەو چوار کۆڵبەرە لە ئێستادا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانیەکان کراون.