به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه له ڕێگای خوی بۆ ماكۆ رووداوێكی گه‌وره‌ی هاتووچۆ له نێوان چه‌ند ئۆتۆمبێلێك ڕوویداوه و به‌و هۆیه‌وه ٩ هاووڵاتیی ئه‌و ناوچه‌یه به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی زانیاریه‌كان، به‌هۆی ته‌م و مژ بوونی كه‌ش و هه‌وای ئه‌و ناوچه‌یه و ڕه‌چاو نه‌كردنی مه‌ودای پێوست له نێوان ئۆتۆمبێله‌كان ئه‌و كاره‌ساته ڕوویداوه، پێنج كه‌س له بریندارانی ڕووداوه‌كه به‌هۆی خراپی باری ته‌ندرووستیان له لایه‌ن به‌شی فریاكه‌وتنی خێرا ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی شاری ماكۆ كراون و چوار كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی سووكی برینه‌كانیان هه‌ر له‌وێ له لایه‌ن تیمی پزیشكیه‌وه چاره‌سه‌ری پێویستیان وه‌رگرتووه و دواتر به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوونه‌وه‌ی زیاتر ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كان كراون.