رۆژی سێشه‌ممه ٣ی ڕه‌شه‌ممه، بەهۆی تەقینەوەی مین لە قه‌زای “سوومار”ی سەر بە شاری قەسری شیرین، ژنە هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه به سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەم ڕووداوە لە ناوچەی “چۆقا حه‌مام”ی قه‌زای “سوومار” سەر بە شاری قەسری شیرین ڕووی داوە ئه‌م هاووڵاتییه لاقی چەپی بریندار بوو و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە. جێی ئاماژه‌یه، شاری سوومار کەم حەشیمەترین شاری ئێرانە و لە سنووری ئێران و عێراق هەڵکەوتووە و هەتا شاری مەندەڵی ١٥ کیلۆمێتر مەودای هەیە.
