ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێک بە ناوی “واحید محەممەدی”، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “میراوای خواروو” سەر بە بانە، لە بەرزاییەکانی گوندی “بروێشکانی” لە بەخشی نەنۆڕ کەوتە خوارەوە و بریندار بوو.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ئەو کۆڵبەرە، سەرەڕای ئەوەیکە بە توندی بریندار بووە، لەلایەن پشت، نێوقەد و لاقیشەوە، تووشی سەرمابردوویی بووە.واحید محەممەدی بۆ چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی نەخۆشخانەیهكی بانە کراوە.