ڕۆژی یەکشەممە ١ی خاکەلێوە، هێزە چەکدارەکانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سنوورەکانی نەوسوودی سەر بە پارێزگای کرماشان کۆڵبەرانیان دایه بهر دهسرێژی گوله و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.
به پێی ڕاپۆرتهكان، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە “بێهرووز مورادی” خەڵکی سەلاسی باوەجانی ڕاگەیەندراوە. بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی سایتی كۆڵبهر نیوز، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ٢٣٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٦٧ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ١٧١ کەسیان بریندار بوون.