به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو به كۆڵبه‌ر نیوز، ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی مانگی به‌فرانبار كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ر به ناوی “هێمن محه‌مه‌دی” ٢٤ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی كۆڵبه‌ری له یه‌كێك له سنووره‌كانی شاری نه‌وسوود له‌گه‌ڵ باشووری كوردستان به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی له شاخ له كاتی كۆڵبه‌ریدا به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه، ئه‌و كۆڵبه‌ره به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌ندی ده‌رمانی “تاڵه‌قانی” له شاری كرماشان كراوه و له ژێر چاودێری پزیشكیدایه. شایانی باسه به پێی ئاماری بڵاوكراوه له لایه‌ن كۆڵبه‌ر نیوزه‌وه له ساڵی ٢٠٢١ی زایینی لانیكه‌م ٢٢١ كۆڵبه‌ر به هۆكاری جیاواز كوژراو و بریندار بوونه و كه له‌و ڕێژه‌یه ٥٤ كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزهچهكدارهكانی ڕژیم یان كه‌وتنه‌خواره‌وه له شاخ گیانیان له‌ده‌ستداوه ١٦٧ كۆڵبه‌ری دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوونه.
