کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

بریندار بوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری شاری نه‌وسوود

برینداری بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

ڕٶژی شەممە ٩ی ڕەشەممە، هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران کرد كه‌ بووه‌ هۆی بریندار بوونی كۆلبه‌رێك.

به‌ پێی راپۆرته‌كان، لە ئەنجامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران، رۆژی شه‌ممه‌ ٩ی ڕه‌شه‌ممه‌، له‌ سنووره‌كانی شاری نه‌وسوود، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی “محەمەد” خەڵکی گوندی “داریان”ی پاوه‌ بریندار بوو كه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ گوازرایه‌وه‌.