ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی گوڵان، كوڵبه‌رێك به ناوی “ئه‌یووب” خه‌ڵكی سه‌قز به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری بانه به‌سه‌ختی برینداربوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو له‌به‌ر بێكاری و هه‌ژاری ڕووی له كۆڵبه‌ری كردبوو كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌كرێته ئامانجی ده‌سترێژی گوله و به سه‌ختی بریندار ده‌بێت. شایانی باسه كه ناوبراو بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی “سه‌لاحه‌دین ئه‌یووبی” بانه.