ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، كۆڵبه‌رێك خه‌ڵكی گوندی “دزڵی” سه‌ر به سه‌وڵاوا، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌م هاووڵاتییه به ناسناوی “محه‌ممه‌د عه‌بدی” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ و خێزاندار، له لایه‌ن هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی ڕژیمه‌وه له سنووری “مله‌خۆر“ی سه‌وڵاوا، دراوه‌ته به‌ر دسڕێژی گولله و قاچ و پشتی به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سنه كراوه.