ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارێكی بازارچه‌ی سنووری په‌روێزخان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌و سنووره به سه‌ختی بریندار ده‌بێت و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی شاری كرماشان كراوه.
به‌پێی زانیاریه‌كان، ئه‌و كرێكاره به‌هۆی دانیشتن له سه‌ر ته‌پۆڵكه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی پشوودانی كاتی، كاتێك داده‌نیشێت ده‌ستی ده‌چێته سه‌ر مینێكی به‌جێ ماوی شه‌ڕی ئێران و عێراق و ده‌ست به‌جێ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و مینه هه‌ر دوو ده‌ستی به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت و به‌وته‌ی شایه‌تحاڵانی ڕووداوه‌كه په‌نجه‌كانی ده‌ستێكی قرتاوه. شایانی باسه به‌هۆی پووچهڵنهكردنهوهی پاشماوه‌ی مینه به‌جێ ماوه‌كانی سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق له لایه‌ن ڕژیمه‌وه، هاوڵاتیانی ناوچه سنووریه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بنه قوربانی.
