کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بریندار بوونی شوانێک لە قەندیل بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

بریندار بوونی شوانێک لە قەندیل بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە هەوارگەیدۆڵەلێنێی چیاکانی قەندیل تەقەیان لە شوانکاران و مەڕوماڵاتی هاووڵاتییان کرد، کە لە ئەنجامدا شوانێكی تەمەن ٦٩ ساڵ بە ناویوسوو حەسەن محەممەدبریندار و چەندین سەر مەڕیش کوژران.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ناوبراو بە هۆی تەقەی ڕاستەخۆ و نایاسایی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە سەختی بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری قەڵادزێ لە پارێزگای سلێمانی کراوە. شایانی باسە کە دۆخی تەندروستی ئەو هاووڵاتییە لە باشیدایە و بڕیارە نەشتەرگەری بۆ بکرێت. مەڕدارانی ناوچەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە هەنگی مەرزی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدا کە مەڕداران نزیکی سنوور نابنەوە، هاووڵاتیانی دەدەنە بەر دەسڕێژی گوللە و بە هۆیەوە تا ئێستان چەندین هاووڵاتی بریندار یان گیانیان لە دەستداوە.