کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بریندار بوونی سەدان کەس لە هێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان

بریندار بوونی سەدان کەس لە هێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان 2

ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانانی ساڵی 1403، سەدان کەس لە ئەندامانی گرووپی حیزبوڵڵای لوبنان و باڵوێزی کۆماری ئیسلامی لە بەیرووت، بە هۆی تەقینەوەی ئامێری پەیجەرەکانیان لە یەک کاتدا بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، ئەمە “گەورەترین دزەکردنی ئەمنیی” بووه‌ کە حیزبوڵڵا لە تێکهەڵچوونی لەگەڵ ئیسرائیل لە ساڵی ڕابردوودا ڕووبەڕووی بووەتەوە. سەرچاوە ئەمنییەکان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندوە، بەهۆی تەقینەوەی هاوكاتی پەیجەرەكانی ده‌ستی ئه‌ندامانی حیزبۆڵڵا، ١١ كه‌س كوژراون و چوار هه‌زاری دیكه‌ بریندار بوون. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆی دا هێناوه‌ و حیزبۆڵڵای لوبنان هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ی له‌ ئیسڕائیل كردووه‌.