به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، دوو كۆڵبه‌ر له سنووری شاری پیرانشار و كۆڵبه‌رێكی دیكه له سنووری شاری ورمێ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دوو كۆلبه‌ر به ناوه‌كانی “به‌همه‌ن چریك و خالد” خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌هاباد و پیرانشار، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری شاری پیرانشار به ناوی “كانی خوا” برینداربوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌م دوو كۆڵبه‌ره به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی پزیشكی ڕوانه‌ی نه‌خۆشانه‌ی چومان له هه‌رێمی كوردستان كراون. هه‌روه‌ها، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێک بە ناوی “ماهێر تاقی”، تەمەن ٢٦ ساڵە لە بەرزاییەکانی سنووری ورمێ، لە نزیکیی گوندی “سیارەک”، کەوتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم و بە سه‌ختی بریندار بوو.