کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

بریندار بوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی نه‌وسوود، داڵاهوو و ته‌ته‌ی هه‌ورامان

بریندار بوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی نه‌وسوود، داڵاهوو و ته‌ته‌ی

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووره‌كانی نه‌وسوود و داڵاهوو كۆمه‌ڵێك له‌ كۆڵبه‌ران و كاسبكارانیان داوه‌ته‌ به‌ر ده‌سترێژی گوله‌ و له‌ ئاكام دا كۆلبه‌رێك كه‌ ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه‌ و كاسبكارێك به‌ ناوی “سوحبه‌ت سه‌مه‌دی نه‌سه‌ب” به‌سه‌ختی بریندار بوون. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌ و له‌ سنووره‌كانی ته‌ته‌ی هه‌ورامان كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “فواد ڕاهپه‌یكار”  به‌ هۆی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار بوو.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كه‌ڵبه‌ره‌ی خه‌ڵكی سه‌لاس و باوه‌جانی تائێستا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ “سوحبه‌ت سه‌مه‌دی نه‌سه‌ب”  كاسبكاری خه‌ڵكی ناوچه‌ی داڵاهوو به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كانه‌یه‌وه‌ گوازراه‌ڕته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تاڵه‌قانی كرماشان. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ “فواد ڕاهپه‌یكار”  كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی ئاوایی به‌رده‌ڕه‌شه‌ی مه‌ریوان، جه‌سته‌ی به‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌و لێدانی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ چه‌ند لاوه‌ شكاوه‌ و گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.