کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بریندار بوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی كوردستان

بریندارکرانی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان12

بریندارکرانی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان12

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا لانیکەم سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود، سەقز و بانە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمه‌وه‌ بریندار کراون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناوی ” محەممەد رۆستەمی” لە لایەن هێزەکانی سەرسنووری ئێرانەوە دراوه‌ته‌ به‌ لێدان و توندوتیژیی فیزیكی و بە سەختی بریندار بووە. لە لایەکی دیکەوە رۆژی چوارشەممە، ١٤ی جۆزەردان، هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە پاسگای ” هانی گەرمەڵە”ی سەر بە نەوسوود، دەستەیەک لە کۆڵبەرانی ئەو ناوچەیەیان دایە بەر دەستڕێژ و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناوی “هێمن موزەفەری” بە سەختی بریندار بووە. هەروەها رۆژی پێنجشەممە، ١٥ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی “عه‌لی مه‌عارفی” بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لاقی بریندار کراوە.