له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌ران له سنووری “هه‌نگه‌ژاڵه”ی بانه، سێ كۆڵبه‌ر به‌و ناوه‌كانی “فه‌ره‌یدوون محه‌ممه‌دزاده” و “خه‌لیل خالدی” خه‌ڵكی گوندی “زهروای سه‌رۆ”، و “عۆبه‌ید ئه‌حمه‌دی” خه‌ڵكی شار بانه، به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ كۆڵبه‌ره برینداره بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی شاری بانه كراون. له لایه‌كی دیكه‌وه له سنووری شاری “نه‌وسوود” ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ، هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلی كۆڵبه‌ران كرد كه به هۆیه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه ئاوری تێبه‌ر بوو به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی به‌ر كۆڵبه‌ران نه‌كه‌وت.
