ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، له سه‌ر پردی “دووئاو”ی سه‌ر به ناوچه‌ی نه‌وسوود، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی و سێ كۆڵبه‌ر به هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاره‌وه به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم ئه‌و كۆڵبه‌رانه له كاتی ڕۆیشتن بۆ سه‌ر كار له ئۆتۆمبێل داده‌به‌زێنن و به شێوه‌یه‌كی دڕندانه ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان ده‌ده‌ن. به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆره‌وه كۆڵبه‌رێك به ناوی “خه‌لیل سڵێمانی” خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت و دوو كۆڵبه‌ری به‌ساڵاچوو به ناوه‌كانی “ئه‌نوه‌ر مۆرادی” و “خه‌لیل مه‌حموودی” به توندی ئه‌شكه‌نجه و ئازار ده‌درێن. به پێی هه‌واڵی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان كۆڵبه‌رێكی دیكه به هۆی لێدانی زۆره‌وه له هۆش ده‌چێت كه ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه.