رۆژی شه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌ممه، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێن و باروودۆخی كار، سێ كرێكار كه یه‌كێكیان منداڵێكی كاره له شاره‌كانی كازروون و سه‌رایان و تاران له سێ رووداوی جودا بریندار بوون.
به پێی راپۆرته‌كان، كرێكارێكی ١٧ ساڵان له‌شارستانی كازروون له ئۆستانی فارس، له كاتی كار كردن به هۆی ته‌زووی به‌رق بریندار بووه و له رووداوێكی دیكه دا كرێكارێكی “قه‌نات ساز” له خۆراسانی جنووبی به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه به سه‌ختی بریرندار بوو. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ٢٢ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی خاوین كردنه‌وه‌ی مه‌سیری كانالی ژێرزه‌وینی پاشه‌ڕۆی تاران كه‌وتووه‌ته ناو چاڵه‌كه و به‌سه‌ختی بریندار بووه.
