له ماوه‌ی ڕۆژانی شه‌ممه و یەکشەممە 15 و 16ی جۆزەردان، دوو كوڵبه‌ری خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌ریوان و ماكۆ، به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “سۆران قادری” خه‌ڵكی مه‌ریوان له به‌رزایه‌كانی “ته‌ته”ی هه‌ورامان له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌كرێته ئامانجی ده‌سترێژی گوله و به سه‌ختی بریندار ده‌بێت. له لایه‌كی دیكه‌وه كۆڵبه‌رێكی منداڵی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ، خه‌ڵكی ئاوایی “دێیم قشڵاق”ی ماكۆ بە ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت.
