کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بریندار بوونی دوو کرێکاری خەڵکی ئیلام بە هۆی ڕووداوی شوێنی کار

ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی مانگی به‌فرانبار، بە هۆی ڕووداوی کار و تەقینەوەی پۆمپی با لە ئیلام، دوو کرێکاری میکانیکی بەسەختی بریندار بوون.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ڕووداوه‌ لە كارگه‌یه‌كی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل لە شاری ئیلام ڕوویداوه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ دوو کرێکاری میکانیک بە سەختی بریندار بوون. ناسناوی ئەم دوو کرێکارە تا ئێستا میدیایی نەکراوە، بەڵام بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەخۆجێئیەکان، دەستبەجێ گەیه‌ندراونەتەوە نەخۆشخانەی ئیلام و لەژێر چاودێری پزیشکی دان.