ڕۆژی هەینی 8ی مانگی گەلاوێژ، هێزە چەکدارەکانی كۆماری ئیسلامی لە ناوچەی “شاخە ڕووخاو”ی سەر بە شاری پیرانشار، كۆمه‌ڵێك لە کۆڵبەرانیان دایە بەر دەسڕێژی گولله و لە ئاكامدا دوو کۆڵبەر به توندی بریندار بوون.
ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ناوی ئه‌و دوو كۆڵبه‌ره‌یان “محەممەد حسێن زادە” و “محەممەد چوکلی” ڕاگه‌یاندووه و تا کاتی داڕشتنی ئه‌و هەواڵە هیچ زانیارییەک له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و دوو كۆڵبه‌ره برینداره له‌به‌ر ده‌ستا نییه. جێی ئاماژه‌یه، کوشتی کۆڵبەران سەلمێنەری ئاشکرای تاوان دژی مرۆڤایەتییە کە دەوڵەتانی فاشیست و جه‌نایەتکاری کۆماری ئیسلامی و تورکیا ڕۆژانە دەستی تێوە دەدەن.