ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ، بە هۆیی پێکدادانی دوو ماشێن لە پاوە دوو کۆڵبەری خەلکی ئاوایی “قالیچە”ی سەر بە شارۆچکەی “سەلاسی باوەجانی” به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوی ئه‌و دوو كۆڵبه‌ره هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه به‌ڵام بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پاوە کراون. له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری “نەوسوود” گەماڕۆیی کۆڵبەرانیان داوە و دەستیان گرتووە بە سەر کەلوپەلەکانیان دا.