ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، ١٤ كرێكاری كارخانه‌ی خه‌زه‌ر ڕیس له شارستانی چابوكسه‌ر، به هۆی پێكدادانی مینی بووسی هه‌ڵگری كرێكاران له گه‌ڵ ئۆتۆمبیلێك، ١٤ كه‌س بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له كاتی چوونه سه‌ر كاری كرێكارانی شاغل له كارخانه‌ی “خه‌زه‌ر ڕیس” له شارستانی چابوكسه‌ر سه‌ر به پارێزگای گیلان، ١٤ كرێكار بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. شایانی باسه، ساڵانه به هۆی دابین نه‌كردنی ئه‌منیه‌تی شوێنی كار و هه‌روه‌ها سیسته‌می هاتووچووی ستاندارد له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و به‌شه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكاران گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن یان بریندار ده‌بن.