ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، به هۆی ڕوودانی شه‌ڕ له نێوان یه‌كینه‌كانی پاراستنی شه‌نگال” یه به شه” و ئه‌رته‌شی عێراق، سێ شه‌رڤان بریندار بوون.
به پێی هه‌واڵه‌كان، ئه‌رته‌شی عه‌راق له ناوه‌ندی شاری شه‌نگال گه‌مارۆی ئۆتۆمبیلێكی یه‌كینه‌كانی پاراستنی شه‌نگالیان داوه و به هۆیه‌وه شه‌ڕ و پێكدانانێكی قورس له نێوان ئه‌و دوو هێزه‌دا ڕووی داوه. به پێی هه‌واڵاکان له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕەدا سێ شه‌رڤانی ئه‌و یه‌كینه‌یه كه خه‌ڵكی شه‌نگالن و هه‌روه‌ها ٥ ئه‌ندامی ئه‌رته‌شی عه‌راق بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه له ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار ئه‌رته‌شی عێراق هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتن به سه‌ر شاری شه‌نگال و ناوچه‌كانی و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی شه‌نگالی داوه به‌ڵام به هۆی خۆڕاگری خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه نه‌یتوانیوه پلانه‌كانی به‌ڕێوه ببات، به‌لام هێشتا زانیاریێك سه‌باره‌ت به هۆكارەکانی ئەم ڕووداوه نوێیه له به‌رده‌ستدا نییه.