به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی به‌فرانبار، هێزه‌كانی كه‌ڵانته‌ری ١٣ی ئێرانشار ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له ئۆتومبێلی شارومه‌ندێكی به‌لووچ كردووه و شۆفێره‌كه‌یان به برینداری ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێزه‌كانی كه‌ڵانته‌ری ١٣ی ئێرانشار له شه‌قامی كارگری ئه‌و شاره به‌دووی ئۆتومبێلی هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ به ناوی “مه‌سعوود جه‌مشیدزهی”دا كه‌وتوون. پاش ده‌ستڕێژی گوله بۆ سه‌ر ئۆتومبێلی ئه‌و هاووڵاتیه و برینداركردنی، ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه.