ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی جۆزه‌ردان، خوێندكارێكی كچی زانكۆی كرمان له‌لایه‌ن به‌سیجییه‌كه‌وه به بیانووی ڕه‌چاو نه‌گرتنی حیجابی زۆره‌ملێ به چه‌قۆ هێرشی كراوه‌ته سه‌ر و به‌سه‌ختی بریندار بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بهسیجییهكی جه‌نایه‌تكاری ڕژیم له زانكۆی كرمان به چوار زه‌ربه‌ی چه‌قۆ خوێندكارێكی كچی به‌سه‌ختی بریندار كردووه و ئێستا له به‌شی “ئای.سی.یوو”ی نه‌خۆشخانه‌ی كرمان له ژێر چاودێری پزیشكی دایه. جێگای ئاماژه‌یه كه حه‌راسه‌تی زانكۆ شاهیدی ئه‌و ڕووداوه وه‌حشیانه بووه و ڕێگریان لێ نه‌كردووه.
