ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی گوڵانی ١٤٠٤، به هۆی دزه كردنی گازی ئامونیاك له شیركه‌تی پێترۆشیمی “هنگام”، چه‌ند كرێكار ژاراوی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، برینداران ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره كراون و دۆخی ته‌ندرووستی هه‌ندێك له برینداران له خراپیدایه و تا كاتی داڕشتتنی ئه‌م هه‌واڵه هێشتا سه‌باره‌ت به هۆكاری ئه‌م كاره‌ساته زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه. جێگای ئاماژه‌یه له مانگانی ڕابردوودا ژماره‌یكی زۆر له كرێكاران به هۆی خراپی دۆخی ئیمه‌نی شوێنی كار و هه‌روه‌ها كۆن بوون و خراپ بوونی، كه‌لوپه‌له پێویسته‌كانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و پترۆشیمی، ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكارانی گیانیان له ده‌ست داوه و به سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار یا كه‌م ئه‌ندام بوون.