کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ۷ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە مەریوان

برینداربوونی ۷ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە مەریوان 2

ڕۆژی هەینی ٢ی مانگی ڕەزبەر، لە نێوان ڕێگەی “مەریوان _سەوڵاوا” دوو ئۆتۆمبێل لەیەکیان دا و ٧ کەس لەم ڕووداوە هاتووچۆیە به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، برینداران گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی مەریوان و لە ژێر چاودێریی پزێشکی دان. شایانی باسه‌ كه‌ به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌ و ڕێگه‌ و ئۆتۆمبێلی ناستاندارد ساڵانه‌ به‌ ده‌یان كه‌س له‌ جاده‌كانی ئێران ده‌بنه‌ قۆربانی یان خۆ كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.