کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی گوماناوی “ئه‌شكان سوله‌یمانی” له‌ ڕه‌شت

برینداربوونی گوماناوی ئه‌شكان سوله‌یمانی له‌ ڕه‌شت 1

ڕۆژی هه‌ینی ٢ی پووشپه‌ڕ، “ئه‌شكان سوله‌یمانی” له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی “ژینا” له‌ شاری ڕه‌شت هاوڕێ له‌گه‌ڵ پێنج كه‌سی دیكه‌ له‌ كاتی ڕۆیشتن بۆ سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و شاره‌ به‌ شێوه‌ی گوماناوی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو.

“ئەشكان سوله‌یمانی” لە ١٢ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١ لە شاری ڕەشت لەلایەن هێزەكانی وەزارەتی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. وەزارەتی ئیتلاعات ناوبراوی بە ئاگردانی ئەمبولانسێک لە ٣٠ی خەرمانان تۆمەتبار كرد و تۆمەتی شەڕ و تێكدانی ئاسایشی وڵاتی خسته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی. نابراو ڕۆژی ٢٢ی خاكەلێوەی ئه‌مساڵ بۆ جاری دووەم لەلایەن ئیتلاعاتی سپای گیلان دەستبەسەر و دواجار به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا.