کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی گه‌نجێكی شاری سنه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران

برینداربوونی گه‌نجێكی شاری سنه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، کاتژمێر ٢ و ٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە دوو ئۆتۆمبێلی ڕەش و تابلۆی سوورەوە، گەنجێکی خەڵکی سنەیان بە ناوی “ئاریان عەتایی” کوڕی جەبار بە تەقەی ڕاسته‌وخۆ لە پشته‌وه‌ بە سەختی بریندار كرد.

به‌ وته‌ی شایه‌د حاڵان، هاوكات له‌گه‌ڵ ته‌قه‌كردن له‌ سه‌ری ئاریان عه‌تایی، ئۆتۆمبێلێكی تیبای ڕەنگ سپی هەوڵی دزینی ناوبراوی داوه‌ و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و گه‌نجه له‌به‌رده‌ست دا نییه‌. “جەبار عەتایی”، باوکی ئاریان زیندانی سیاسییه‌ و له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ زیندانی كراوه‌. ئاریان هەموو ڕۆژێک لە بەردەم ئیدارەی ئیتلاعات دژ به‌ ناڕوونی چاره‌نووسی باوكی ناڕەزایەتی ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام ڕۆژی ڕابردوو به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی له‌ پشته‌وه‌ ته‌قه‌یان لێ كردووه‌ و ئه‌و گه‌نجه‌یان به‌سه‌ختی بریندار كردووه‌.