کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری چاڵدێران

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری چاڵدێران

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری ماکۆ بە ناوی “ڕامین بلخکانلوو” خەڵکی گوندی “کشمیش تەپە”ی ئەمشارە، بە تەقەی هێزە سنووریه‌كانی ڕژیم بریندار بوو.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو کۆڵبەرە، لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری چاڵدێران، لەلایەن هێزە سنووریه‌كانی ڕژیمه‌وه‌، تەقەی لێکراوە. شایانی باسه‌، “ڕامین بلخکانلوو”، لەو ڕووداوەدا، لاقی به‌سه‌ختی بریندار بووه‌ و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە ورمێ کراوە.