له ماوهی چهند ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەک کۆڵبەر لە سنووری شاری سەردەشت کرانە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم و لە ئاکامی ئەو تەقەیە، کۆڵبەرێک بە ناوی “عەبدولواحید کەریمپوور” تەمەن ٢٤ ساڵ بە سەختی بریندار کرا.
ئەو کۆڵبەرانە بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاق، کراونەتەئامانجی تەقەی هێزە نیزامییەکان. جێگهی ئاماژهیه، ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی کرا.