کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە بە ناوی “ئەرسەلان ئەحمەدپەنا” ڕۆژی سێشەممە ١٤ی پووشپەڕ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار کراوە و چاوی بە سەختی پێکراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز، “ئەرسەلان ئەحمەدپەنا” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری “بڕوێشکانێ” لەلایەن هێزەکانی جێگیر لە پایگای بڕوێشکانێ تەقەی لێکراوە و گوللە بەر چاوی کەوتووە. جێگای ئاماژەیە ئەو کۆڵبەر مەبەستی نەشتەرگەری چاوی ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تەورێز کراوە.